بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم عێراق نووسراو ئاراستەی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە عێراق نووسراوێك بۆ هەناردەكردنی نەوتی كوردستان ئاراستەی توركیا دەكات.

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق رایگەیاند، كێشە تەكنیكییەكان بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەركراون و لەڕووی یاسایی و تەكنیكییەوە هیچ كێشەیەك بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی رێككەوتنی تەكنیكی بۆ هەناردەكردنی نەوت واژوودەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی توركیا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا