پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، جگە لە پەرلەمانتارانی یەکگرتووی ئیسلامی، هیچ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکانی دیکە بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش نەکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، “لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ڕایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه 4ی 12ى 2022ە، جگه له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێزی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست لهكاركێشانهوهىان پێشكه‌ش نه‌كردووه”.