پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمشەو، پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.
فەرمانگای ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق 8:30 خولەکی ئەمشەو بۆ دەنگدان لەسەر هەموای یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دەنگدان بە هەمواری یاساکە کۆبوونەوەکەی دوێنێ بۆ ئەمشەو دواخرا.
لەکاتێکدا، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان شەوی ڕابردوو تا کاتژمێر یەکی بەرەبەیان بەردەوامبوو.