بەریتانیا پێشوازی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا پێشوازی لە کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ مايک برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ ‏عێراق كرد.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ برده‌وان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه‌.

هاوکات، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى ‏عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ ‏كرد.‏

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، باڵيۆزى به‌ريتانيا پێشوازى له‌ ‏كۆبوونه‌وه‌ى یەکێتی و پارتی كرد و ‏پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ ‏ده‌ربڕى. ‏

له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌ پرسى ياساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕياره‌كانى ‏دادگاى باڵاى فيدراڵى و كاريگه‌ريى نه‌رێنييان له‌سه‌ر كه‌شى سياسيى وڵات خسته‌ ‏به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا دووپاتى كردەوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر ‏و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا