حاكم قادر: دەبێت چاوەڕێی بڕیاری تریش بین لەدژی گەلی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‏‎ لە شاری سلێمانی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە یاوەریی حاكم محەمەد قەرەداخی سەردانی بارەگای حزبی شیوعی كوردستانیان كردوو لەلایەن د.كاوە مەحمود سكرتێری گشتی و سوبحی مەهدی ئەندامی سەركردایەتی و عوسمان زیندانی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی پێشوازیان لێكرا، سەرەتا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و پێشهاتە نوێیەكان گفتوگۆی لەبارەوە كراو چەند پرسێكی دیكە خرانەبەر باسەوە.

‏‎حاكم قادر ڕایگەیاند، بەداخەوە لە ئێستادا عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسی و دابڕانی لایەنە سیاسیەكاندا تێدەپەڕێت و هێشتا كات ماوە كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاتەوەو سەرجەم لایەنەكان بە یەك پاكێج بڕۆنەوە بەغدا بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان.

‏‎لەسەردانەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەووە، پێویستە خاڵی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی هەرێمی كورستان بێت و ئەم قۆناغە پێویستی بە یەكگرتوویی و یەكڕیزی هەیە و ئەگەر یەكگرتوو و یەكڕیز نەبێت، دەبێت چاوەرێی بڕیاری تریش بین لەدژی گەلی كوردستان، بۆیە كارو كاردانەوە و موزایەدە كردن لە دژی یەكتر بێ سودە و زیانی گەورە بە دۆزی گەلەكەمان دەگەیەنێت.

‏‎حاكم قادر هێمای بۆ ئەوەشكرد، وەك یەكێتی نیشتیمانی هەمیشە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان سەرجەم لایەنەكان دەكەینەوە لەسەر پرانسیپی ئاشتی و پێكەوە ژیان بە شێوەیەك پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەوێنی بەهێزكردنی گوتار و پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان بێت لە پێناو باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ماف و ئازادییەكان و حوكمڕانیەكی باشتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا