مستەفا سەنەد: پارتی داوای سڕینەوەی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا سەنەد، ئەندام پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی داوای سڕینەوەی ئەو بڕگەیەی کردووە کە باس لە گەڕانەوەی %10ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

مەستەفا سەنەد لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “ئەم تویتە بگەیەنن بە فەرمانبەرانی هەرێم، یەکێتی بە پاڵپشتی ئێمە مادەیەکی بۆ بودجە زیادکرد کە تێیدا 10%ی پاشەکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران بگەڕێنرێتەوە، بەڵام دوێنێ پارتی داوای لابردنی ئەو بڕگەیەی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە پێشبینی دەکرێت هێزە سیاسییەکان بە داواکەی پارتی ڕازی بن.

لەکۆتایی تویتەکەشیدا نوسیویەتی، ئێمە بە فەرمانبەرانی هەرێم و یەکێتی دەڵێین، براتانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا