پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومەتى هه‌رێم سەبارەت بە لۆگۆى ته‌كسیه‌وه چەند بڕیارێکى نوێی کرد‌و رایگەیاندوە، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى كه مووچه‌كانیان له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متره لۆگۆى ته‌كسیان پێده‌درێت.
بەپێی بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هەرێم، ئه‌و شۆفێرانه‌ى دانیشتوى ناوچه‌كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمن و له‌نێوان ناوچه‌كه‌ى خۆیان و شاره‌كانى هه‌رێم كارده‌كه‌ن لۆگۆى ته‌كسیان پێده‌درێت و ئه‌وانه‌ش كه هاووڵاتى ناوچه‌كوردستانیه‌كانن و له‌هه‌رێم داده‌نیشن لۆگۆى ته‌كیان پێده‌درێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌موو مووچه‌خۆرانى كه‌رتى گشتى كه‌مووچه‌كانیان له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متره لۆگۆى ته‌كسیان پێده‌درێت و دوامۆڵه‌ت بۆ پێدانى لۆگۆى ته‌كسى 15/7/2023یه‌و له‌دواى ئه‌م به‌رواره ده‌ست به‌لێپێچینه‌وه ده‌كرێت.
پێشتر وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەبارەى کارکردنی تەکسی پارێزگاکانى هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى كارەکانیان یەکێک لە بڕیارەکانیش پێدانى لۆگۆى ته‌كسى به‌ته‌كسه‌كانى هه‌رێم.