هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلوتکەدایە و لەباشترین دۆخدایە و رێگرییەکانی نەناردنی پشکی هەرێم تەنیا تەکنیکین و پەیوەستن بە وەزارەتی داراییەوە.

ئەمڕۆ هەینی حەسەن نازم رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلوتکەدایە دڵخۆشین بەمە چونکە دانوستانەکان پاش چەند مانگێک بوونەهۆی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بەبوونی کوردەوە.

وتیشی: رێگرییەکان تەنیا لەلایەنی تەکنیکیدان ئەگینا رێککەوتوین پشکی هەرێم بنێرین، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا بابەتی تەکنیکیە و پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە بۆ ناردنی ئەم پارەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەرێم و موچەخۆرانی هەرێم عێراقین و ئەمە لەئەنجومەنی وەزیران چەسپاوە و ئەوان هاونیشتیمانی عێراقین، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی 200 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم، رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا