ژمارەی تەرمەکانی ڕوداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی یۆنان گەیشتە 28 تەرم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەی تەرمەکانی ڕوداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی یۆنان گەیشتە 28 تەرم.

ئەمڕۆ هەینی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەکرد، تەرمی پیاوێک لە کەناراوەکانی ئەلیکس کاریستۆس دۆزراوەتەوە کەتا ئێستا ناسنامەی دیار نیە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ژمارەی تەرمەکان گەشتوەتە 28 تەرم کە  لەو ناوچەیەدا خنکاون، دوێنێش تەرمی کۆچبەرێکی دیکە لە کەناری مەرمەرە لە نزیک کاریستۆ دۆزرایەوە.

ئاشکراشی کرد، تائێستا 12 کۆچبەر ڕزگارکراون کە دوان لەو کۆچبەرانە کوردن و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا