نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 91 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 91 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 86 دۆلار و 27 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانانی کە ناسراون بە ئۆپیک پڵەس کۆببنەوە و بابەتی کەمردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوتوێ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا