پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیایەکی پاککەرەوەی ئەردەنی توانی ناوی بچێتە گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی دوای ئەوەی دیزاینی گەورەترین کراسی لەجیهاندا کرد.
کراسەکە لە یاریگای زانکۆی زانستە کارپێکراوەکان لە عەممانی پایتەختی ئوردن نمایشکرا، درێژییەکەی 103 مەتر و نیوە، پانییەکەی 72 مەتر و نیوە، کێشەکەشی نزیکەی پێنج تەن دەبێت.
کراسەکە لەکاتی نمایشکردنیدا ڕووبەری 7600 مەتر چوارگۆشەی داپۆشیبوو، دواتر بۆ دروستکردنی نزیکەی 8000 تیشێرت بە قەبارەی سروشتی بەکاردەهێنرێت و بەسەر ئەو خێزانانەی ناوچەی ئوردون کە پێویستیان پێیە دابەشدەکرێت.