بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەك: كیا هێمای بازرگانیی ژمارە یەكە، بۆ كوالێتییە یەكەمەكان

بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەك: كیا هێمای بازرگانیی ژمارە یەكە لە توێژینەوەی “جەی دی پاوەر”ی ئەمەریكی بۆ كوالێتییە یەكەمەكان

• ئەو كەسانەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەركیا ئۆتۆمبێڵەكانی كیایان كڕیوە، لە كاتی كڕینیانەوە تا 90 ڕۆژ، باسی كەمترین كێشەیان كردووە لە ئۆتۆمبێلەكانیان.

• یەكەم هێمای بازرگانییە كە دوو ساڵ لەسەر یەك خەڵاتەكانی “جەی دی پاوەر”بۆ كوالێتیی یەكەمەكان بەدەست بێنێ.

• ئۆتۆمبێلەكانی فۆرت(سیراتۆ) و سیدۆنا و سۆینتۆ و سوڵ لە سەرەوەی هەڕەمی جۆرەكانی خۆیانن.

عێراق – كۆمپانیای “كیا مۆتۆرز” پلەی یەكەمی كەرتی ئۆتۆمبێلی بەدەستهێنا لەمیانەی “توێژینەوەی كوالێتییە یەكەمەكان” (IQS) لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كە لە كۆمپانیای “جەی دی پاوەر” (JD Power) دەردەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی تەنیا 136 كێشەیان لە 100 ئۆتۆمبێڵدا ڕاگەیاند، بەمەش كیا بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەك یەكەم دەبێت لە نێوان ئەو هێما زۆر و جۆاروجۆرەی ئۆتۆمبێڵ كە لە بازاڕدا هەن، ئەو كارەی دیڤ سارجێنت، جێگری سەرۆكی “جەی دی پاوەر” بۆ كاروباری كوالێتی ئۆتۆمبێڵ، بە “كاروانێكی ڕیزپەڕ و بێ وێنە” وەسفی دەكات.
سەركەوتنە بەردەوامەكانی كیا لە توێژینەوەی كوالێتییە یەكەمەكان بەشێوەیەكی بنەڕەتی بۆ هەردوو ئۆتۆمبێڵی فۆرت (یان سیراتۆ) و سوڵ دەگەڕێتەوە، كە دوو باشترین ئۆتۆمبێڵن، لە نێوان 10 باشترین جۆرەكانی كەرتی ئۆتۆمبێڵ. بەتێكڕایی چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا لەڕووی ئەداوە سەركەوتنیان بەدەست هێناوە، لەوانەش: فۆرت (ئۆتۆمبێڵە تێكچەقیوەكان Compact Car)، سیدۆنا (مینیڤان Minivan)، سۆرێنتۆ (وەرزشیی فرەمەبەستی مامناوەندی بەرز Upper Midsize SUV)، سوڵ (وەرزشیی فرەمەبەستی بچووك Small SUV).
شون یوون، سەرۆكی “كیا مۆتۆرز” لە ئەمەریكای باكوور و سەرۆكی جێبەجێكاری لە “كیا مۆتۆرز”ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند: “شەرەفێكی گەورەیە كە بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەك پلەی یەكەمی كەرتەكانی ئۆتۆمبێڵ لە توێژینەوەی “جەی دی پاوەر”ی ئەمەریكی بۆ كوالێتیی یەكەمەكان بەدەست دێنین و لە لووتكەی هێما بازرگانییەكانی ئەم بازاڕە فراوانە دەبین، ئەمە ئەو ئەركەشمان دەخاتەسەر كە دەبێ لە هەوڵەكانمان بەردەوام بین و هەموو هەوڵێك بدەین بۆ ئەوەی ببینە باشترین”. یوون ئاماژەی بەوەشدا كە “لەژێر ڕۆشنایی بردنەوە باشترین پلە و براوەبوونی چوار ئۆتۆمبێڵ لە جۆرەكانی خۆیان و -چوار ئۆتۆمبێڵی دیكەش یەكێك لە سێ پلە یەكەمینەكانی جۆری خۆیان بەدەست هێناوە-، لێرەشەوە فەلسەفەی هێمای كیا لە “پێشكەشكردنی هەموو ئەوەی كە پێویستە” بەردەوام دەبێت و بەرهەمەكانی پێشكەشی بازاڕی ئۆتۆمبێڵ دەكات، كە بازاڕێكی پڕ ڕكابەرییە”.
جێی باسە كە ڕاپۆرتی ساڵانە، پشت بە شیكردنەوەی وەڵامەكانی 87,282 توێژەر، تایبەت بە 189 ئۆتۆمبێڵ و لەمیانەی 26 جۆر دەبەستێت. هەڵسەنگاندنی ئۆتۆمبێڵەكانیش لەسەر چەند بنەمایەك دەبن، لەوانەش: ئەزموونی هاژووشتن، ئەدای بزووێنەر و گێڕ و كۆمەڵێك كێشەی پەیوەست بە كوالێتیی ئۆتۆمبێڵەكان و ئەو كێشانەی خاوەن ئۆتۆمبێڵەكان باسی دەكەنەوە.

-كۆتایی-

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كيا موتورز:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە. بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێڵە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی “UEFA” 2019″ دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نيم:
كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن. كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم بابەتانە دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا