راهێنەری نوێی عێراق دیاری دەكرێت

یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، بەنیازین بەم نزیكانە ڕاهێنەرێكی بەئەزمون بگوازێنەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی.

لەماوەكانی ڕابردودا وەزیری وەرزش و لاوانی عێڕاق رایگەیاند، ڕاهێنەرێكی بەناوبانگ ئەركی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێڕاق وەردەگرێت، بەڵام ناوی ئەو راهێنەرەی ئاشكرا نەكرد.

لە ئێستادا راگەیاندنە وەرزشیەكانی عێڕاق باس لەوە دەكەن، ئەو كەسەی دەبێتە راهێنەری عێراق، كارلۆس كیرۆش ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەكانی ئێران و كۆلۆمبیایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كیرۆش ڕازی بووە بە پێشنیاری یەكێتی تۆپی پێی عێڕاق لەڕۆژانی داهاتوو، هەواڵی ئەم ڕێككەوتنە بەفەرمی بڵاودەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا