خەڵاتەكانی كلاسیكۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بە مەبەستی بەر چاو ڕوونی بۆ تەواوی ئەو ئازیزانەی لە شەوی هەینی ڕابردۆوە لەگەڵمان بوون بە مەبەستی پێشبینی كردن بۆ یاری كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ئەوا ئەمڕۆ بڵاوی دەكەینەوە بۆ ئەو خۆشەویستانەی كە پێشبینییەكەیان ڕاست بوو.

سەرەتا پێشبینی تایبەت بە یارییەكە لە ماڵی ئاغا و ئامادە بوانی ئازیز لەو كافیتریایە بۆ بەڕێز (بەڵێن سەنگاوی) شاعیری لاو دەرچوو كە لەگەڵ 3 بەڕێزی تر پێشبینییان كرد بوو بۆ ئەنجامی یارییەكە و دیاری خۆی لە كافیتریای ماڵی ئاغا وەرگرت.

دواتر سەبارەت بە خەڵاتی نووسینگەی Dina Sky Travel كە یەكێكی تر بوو لە خەڵات پێشكەشكەرانی یاری كلاسیكۆ بۆ هیچ بەڕێزێك دەرنەچوو بەو پێیەی دوو بەڕێز وەڵامیان ڕاست بوو، بەڵام هیچ كامیان تۆپ فان نەبوون لە پەیجی دینا سكای تراڤڵ دا.

سەبارەت بە خەڵاتی پێگەی Politic Sport ئەوا تەنها بەڕێز (نەریمان حەمە شەریف) یاریزانی لاو و بە توانای شاری سلێمانی دەرچوو كە دواتریش سەردانی بارەگای تۆڕی میدیایی پۆلەتیك پرێس كرد و خەڵاتەكەی پێشكەش كرا وەك لە هاوپێچی فۆتۆی هەواڵەكەدا دانراوە كە ئەویش پێشبینی كردنی بردنەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو لە كلاسیكۆدا بە ئەنجامی 1 – 3 بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا