قەیس خەزعەلی تا كاتێكی نادیار سەرجەم بارەگاكانی گروپەكەی دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوابەدوای تویتەكەی ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیرەكەی سەدر، قەیس خەزعەلی، بڕیاریدا سەرجەم بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی دابخات.

ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری سەدر لە تویتێكدا لەبارەی پێكدادان و رووداوەكانی بەسرە هۆشداری بە قەیس خەزعەلی دەدات و دەڵێت، میلیشیاكانت جڵەو بكە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، بڕیاریدا هەموو نووسینگەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ ماوەیەكی كاتی دابخرێن.

درەنگانی شەوی رابردوو چەندین گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەوە كە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت لە نێوان میلیشیاكانی سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر و عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە قەیس خەزعەلی روویداوە، میدیاكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن، لەو شەڕەدا سەركردەیەكی سەرایا سەلام كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

وەزیرەكەی سەدر هۆشداریشی دایە قەیس خەزعەلی و رایگەیاند، گرووپەكانت بێدەنگ نەكەیت تۆش وەك ئەوان هەژمار دەكرێیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا