پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمرۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە بنەماڵەی هەردوومامۆستای زانكۆ د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان كرد كە حەفتەی ڕابردوو لە كردەوەیەكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەستدا.
سەرۆكی حكومەت دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە بنەماڵەی هەردوو خوالێخۆشبوو گەیاند و دووپاتی كردەوە، كە شەهیدكردنی ئەم دوو مامۆستا بەڕێزە، تاوانێكی گەورە و زیانێكی گەورەش بوو لە خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوت و هەردووكیان خزمەتێكی زۆری خەڵك و وڵاتی خۆیان كردووە.
دڵنیاشی كردنەوە كە ئەنجامدەری تاوانەكە، بە سزای یاسایی خۆی دەگات .
سەرۆكی حكومەت جەختیشی كردەوە كە پاڵپشت و هاوكاری دادگاكان دەبن بۆ ئەوەی هیچ سستی و كەمتەرخەمییەك لە سزادانی تاوانباران ڕوونەدات.