ئامینە کاکەباوە ڕەخنەی توند لە سوید دەگرێت و داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامینە کاکەباوە ڕەخنەی توند لە سەرۆک وەزیرانی سوید دەگرێت و دەڵێت، “سوید خۆی ڕادەستی داخوازییەکانی تورکیا دەکات و سیاسەتی دەرەوەی خۆی دەخاتەژێر دەستی تورکیاوە”.

لەدوای ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “ئەوەی مەبەستمان بوو لە سوید و فینلەندا دەستمان کەوت”، ئامینە کاکەباوە پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید هاتەدەنگ و لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، “ئەستەمە سوید بتوانێت ڕوبەڕوی تیرۆر ببێتەوە لەکاتێکدا کە ڕێگە بە تیرۆرستێک دەدات بڕیاربدات کێیە تیرۆرستی ڕاستەقینە!”.

وتیشی، “تورکیا دەوڵەتێکی دیکتاتۆری ئیسلامییە و داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی سوید کرد وردەکاری تەواوەتی پێبدەن لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا و ئەندامێتی سوید لەناو ناتۆ”.

ئەم ڕەخنانەی ئامینە کاکەباوە دوای ئەوە هات، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاند، سوێد و فینلاند رازیبوون داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێبکەن، کە یەکێکیان رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەیە ئەنقەرە پێیوایە ئەندامانی پەکەکە و چەند گرووپێکی دیکەی دژە تورکیان، لە بەرامبەریشدا تورکیا پشتیوانیی خۆی بۆ بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ دەربڕی و بڕیاریدا چیدیکە ڤیتۆ لە دژیان بەکارنەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا