قوباد تاڵەبانی لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕۆژی شەهیدی عێراق پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕۆژی شەهیدی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕۆژی شەهیدی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاند،” ئایەتوڵڵا سید محمد باقر الحکیم هاوڕێیەکی دێرینی سەرۆک مام جەلال و دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بوو لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس، وەک نەریتی بنەماڵەی بەڕێزی حەکیم تێگەیشتنێکی قوڵیشی بۆ مافەکانی گەلی کورد و گرنگیی دۆستایەتی و هاوپەیمانی نێوان هەردوو پێکهاتەی کورد و شیعە هەبوو، بەڵام بەداخەوە تیرۆریستان هەر زوو کردیانە ئامانج و نەژیا تا لەگەڵ سەرۆک تاڵەبانی خەون و پرۆژەکانی عێراقی نوێ درێژە پێ بدات”.

ئاماژەی بەوەکرد،” ئەو گرژی و لێکتێنەگەیشتنانەی بەم دواییانە لە عێراق لە نێوان هەرێم و ناوەند سەریانهەڵدا بەشێکی هۆکارەکەی ماڵئاوایی کەسانی وەک سەید محەمەد باقر و سەید عەبدولعەزیزی برای و سەرۆک تاڵەبانی بوو کە لە ئاستێکی بەرزی هەماهەنگی و لێکگەیشتندا مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد و مێژووی درێژی خەبات و ئازارەکانی سەردەمی دیکتاتۆرییەتیان لە عێراق لەبەرچاو دەگرت”.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا کە یادی شەهیدبوونی ئەم کۆڵەکەیەی بنەماڵەی بەڕێزی حەکیم دەکەینەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ رێباز و روحییەتی کاری پێکەوەیی هەردوو خوالێخۆشبوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، نەک هەر ئەوە بەڵکو زۆرێک لە کێشەکانی دیکەی عێراقیش.

لەکۆتاییدا قوباد تاڵەبانی وتی،” بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لە بەغدا بەشداربووین لە یادی شەهیدی میحراب”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا