پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕوویان لە نەخۆشخانەکان کردووە.
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 912 کەس سەردانی هەریەکە لە نەخۆشخانەکانی شار، د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری، منداڵبوون، هیوا، پسپۆڕییەکانی دڵ، شەهید د. هێمن کۆرۆنا، ئیمێرجینسی سوتاوی و گورچیلەی دەستکردیان کردووە.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆی ئەو 912 کەسە 278 کەس داخڵکراون و 18 نەشتەرگەری ئەنجامدراون و 16 منداڵبوون و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.