پۆڵەتیک پرێس
لەمانگی ڕەمەزاندا ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە ژەمی پارشوێدا دەخورێن کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تینوێتی، برسێتی و بێهێزبوونی کەسانی بەڕۆژوو هەیە.
کۆمەڵێک خواردن لە پارشوێدا ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە، تینوێتی و بێهێزی دەکەن ئەوانیش، ئاو، شەبەرتی سروشتی، زەڵاتەی سەوزەواتەکان، شۆفان و ماستی تێکەڵ بە میوەکان.
لیستی ئەو خواردنانەی لە پارشێودا پێویستە بخورێن میوە فرێشەکانی وەک پرتەقاڵ، شوتی، مۆز و سێو، هەروەها نان و برنج لەخۆ دەگرێت، بەڵام پێویستە بەهەموو شێوەیەک لە بەهارات و سوێری دووربکەونەوە، چونکە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و تینوێتی.