پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەیەکی نوێی ئێرلەندا دەریخستووە، مەمکەمژەی پلاستیکی منداڵان لە کاتی شیرپێداندا دەبێتەهۆی دزەکردنی گەردیلەی پلاستیکی بچوک بۆناو لەشی منداڵەکە و رەنگە مەترسی لەسەر تەندروستی دروستبکات.
توێژەران لەمیانی توێژینەوەکەیاندا لەناو تاقیگە بۆیان دەرکەوت، مەمکەمژەی پلاستیکی منداڵان دەبێتەهۆی دزەکردنی گەردیلەی پلاستیکی بچوک بۆناو لەشی منداڵ لەکاتی خواردنەوەی شیر و گیراوە گەرمەکانی دیکە ئەوەش بەهۆی ئەو گەرمیەی بەر پلاستیکەکە دەکەوێت.
بەپیی توێژینەوەکە، ئەو شیرەی لەناو مەمکەمژەکەدا دەدرێت بە منداڵ بڕی ١،٦ یەکە گەردیلەی پلاستیکی لەخۆدەگرێت.
توێژەرەکان باس لەوە دەکەن، هێشتا دڵنیا نین ئایا ئەو گەردیلە پلاستیکیانە دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی درێژخایەن لەسەر تەندروستی منداڵان یاخود نا.
بۆیە زانایان هۆشداری دەدەن لەبارەی دانانی خواردنەوەی گەرم لەناو مەمکەمژەی پلاستیک و رێژەی گەرمییەکەی چونکە رێژەی گەرمی خواردنەوەکە رادەی دزەکردنی گەردیلەی پلاستیکی بۆناو گیراوەکە دیاریدەکات.