بۆچی بەردەوام هەست بە گێژبوون دەکەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

مرۆڤ ڕۆژانە کاتێک ماندوو دەبێت هەست بە سەر سوڕان و گێژبوون دەکات، هەندێک کات ڕەنگە گێژبوون هۆکارێکی تەندروستی هەبێت بەڵام هەندێک کاتیش هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بەهۆی چەند شتێکەوە ڕوو دەدات کە بریتین لە.

١-ڕەنگە هەندێک کات بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە مرۆڤ هەست بە گێژبوون بکات، هەندێک کەس هەن توانای بەرگەگرتنی گەرمیان نیە باشتروایە بچنە شوێنێک کە پلەی گەرمی لەگەڵ جەستەی ئەوان گونجاوە.

٢-هەندێک کات ڕەنگە بینینت لێڵ بێت باشتر وایە پشوو بدەیت و پاڵکەویت تا ئاسایی دەبیتەوە.

٣-دابەزینی ئاستی شەکرد لە خوێندا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ هەست کردن بە گێژبوون، چونکە جەستە هەست بە بێ توانایی دەکات.

٤-دابەزینی پەستانی خوێن و کەمی ڤایتامینەکانی جەستە یەکێکیترە لە هۆکارەکان بۆ ئەوەی هەست بە گێژبوون بکەیت.

٥-کەم خوێنی و کەمی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا

هۆکارەکان بۆ گێژبوون زۆرن، بەڵام لە هەموو حاڵەتیكدا باشترە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک