شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی شیاومی بلاک شارک فایف ئاڕ ئێس شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.

بەسیستکمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی ڕەش و زەرد بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا