پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای وەن پڵەس بیستۆکە نوێیە بێتەلەکەی ڕاگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی بیستۆکەکانی ئێرپۆدی ئەپڵ بێت.
وەن پڵەس نۆرد بادس سی ئی سەرەتا لە هند دەخرێتە بەردەست و دواتر بە نرخێکی ڕکابەر لە بازاڕە جیهانیەکاندا بڵاودەبێتەوە، کاتژمێرەکە پێکهاتەیەکی لاستیکی بەهێزی هەیە بەرگەی پیسی و شێ دەگرێت.
کاتژمێرەکە تایبەتمەندی ڕێگریکردن لە دەنگە دەنگ و ژاوەژاوی دەرەوە هەیە، بڵندگۆی پێشکەوتووی بۆ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان تێدابەکارهاتووە، تەکنیکی بلوتوز5.2ی بۆ پەیوەندیکردنی بێتەل لەگەڵ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی دیکەدا هەیە، دوای بارگاویکردنی نزیکەی بەرگەی چوار کاتژمێر و نیو کارکردن دەگرێت.