ئاگادارییەک لە گۆگڵەوە بۆ بەکارهێنەرانی

پۆڵەتیک پرێس

گۆگڵ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید2.3.7 یان کۆنتر ئاگادار دەکاتەوە، لە دوای 27ی مانگی داهاتوەوە و ناتوانن بچنە ناو لاپەڕەی تایبەتی خۆیان و تایبەتمەندیەکانی گۆگڵ.

کۆمپانیای گۆگڵ دوای ئەو ماوەیە ڕێگە بەو بەکارهێنەرانەی ئامێرەکانی ئەندرۆیدی سیستمی 2.3.7 یان کۆنتر نادات بچنە ناو لاپەڕەی تایبەتی خۆیان، لە دوای 27ی مانگی ئەیلول ئەگەر بیانەوێ بچنە ناو لاپەڕەی تایبەتی خۆیان نوسینێ دەبینن کە پێیان دەڵیت ناوەکە یان ناوی چونە ژوورەوەکە هەڵەیە، ئەمەش بێبەشیان دەکات لە بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی جیمەیڵ، یوتیوب و نەخشەکان.

سیستمی ئەندرۆید2.3.7 نزیکەی 10 ساڵە کاردەکات، لەئێستادا نزیکەی سێ ملیار ئامێری ئەندرۆید بەو سیستمە کاردەکات، لەبەر ئەو هۆکارە ئەگەر یەکێکیت لە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید2.3.7 ئاگاردابە دوای ئەو ماوەیە ناتوانیت بچیتە ناو لاپەڕەی تایبەتی خۆت و ئەو تایبەتمەندیانەی پیشتر باسکرا.

کۆمپانیا گەورەکەی گۆگڵیش جەختی لەوە کردەوە ئەم کارە بۆ پاراستنی سەلامەتی بەکارهێنەرانی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا