پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای وەرگرتنی سێ ژەم ڤاکسین، توشی کۆرۆنا بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەلا بەختیار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، “سەرەڕای وەرگرتنی (3) ژەمی ڤاکسین و پێشتر توشبوونم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ماوەی (10) رۆژی رابردوودا، دووبارە تووش بومەوە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەکۆڵم بووەوە”.
لە درێژەی پۆستەکەدا نوسیویشیەتی: ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە پێویستە زیاتر پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بین.