یەكێتی هاوكاری پەروەردەی سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی بڕێكی زۆر پێداویستی بۆ پەروەردەی پارێزگای سلێمانی دابین دەكات تا بەسەر خوێندنگەكاندا دابەشبكرێت.

عومەر حەمە ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ خوێندنگەگان، یاداشتێكمان ئاڕاستەی شاناز ئیبراهم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی كردو داواكارییەكەمان جێبەجێ كرا.

وتیشی: مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداویستییەكانی بۆ كڕین كە پێكهاتوون لە 750 رەحلە بۆ خوێندكاران كە هەر رەحلەیەكیان بۆ دوو خوێندكار دەبێت لەگەڵ 750 وایت بۆردی نوسین و 67 سۆپا.

دابینكردنی پێداویستی بۆ پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە پێشتر بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە كۆیە و راپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان نوێكرانەوە و سەرجەم پێداویستییەكانیان بۆ دابینكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا