تەندروستی جیهانی: كەمتەرخەمی دەسەڵاتداران وایكردووە خەڵكی رۆژهەڵات ڤاكسین بەكارنەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لاوازی كەرتی تەندروستی و نەبوونی بەرپرسیارێتی لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵكی بە كەمی ڤاكسین بەكاربهێنن.

رێكخراوەكە ئاماری تایبەت بە بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بڵاوكردوەتەوەو باس لەوەدەكات، ڕێژەی تووشبوون لەو ناوچانە گەیشتووەتە لە 89%، بەڵام گیانلەدەستدان بە ڕێژەی لە 13% كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست 17 ملیۆن و 500 ھەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 317 ھەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لە بارەی ڤاكسینیشەوە باس لەوەدەكات، وڵاتانی یەمەن، سۆماڵ، جیبۆتی و سودان و سوریا كە شەش وڵاتی ناوچەكەن ڤاكسینێكی زۆریان لەبەردەستە، بەڵام تا ئێستا توانیویانە تەنھا لە 10% ی دانیشتوانەكانیان بە ڤاكسین بكوتن.

دەشڵێت، “لاوازی كەرتی تەندروستی و نەبوونی بەرپرسیارێتی لەلای دەسەڵاتدارانی ناوچەكە بوونەتە هۆی ئەوەی هاوڵاتییەكانیان بە رێژەیەكی زۆر كەم ڤاكسین بەكاربهێنن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا