ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بایدن و پوتین چی بوو؟

پۆڵەتیک پرێس:

ئەمڕۆ هەینی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە کۆبوونەوە و باسیان لە بابەتی دانوستانەکانی داهاتووی نێوانیان کرد.

لایخۆیەوە بایدن پەیمانی بە پوتین دا چەکی قورس رەوانەی ئۆکرانیا نەکات، پوتینیش هۆشداری دایە بایدن، “گەر سزای نوێ بەسەر روسیادا بسەپێنرێت، ئەوا روسیا تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەپچڕێنێت”.

هاوکات، بایدن بەگرنگییەوە لە هۆشدارییەکەی پوتینی روانی و رایگەیاند، کە ئامادەی دانوستانە، پوتین وتیشی: روسیا بەسادەیی تەنیا ئاشتی دەوێت لەسەر سنوورەکانی.

لەماوەی رابردوودا روسیا لەسەر سنوورەکانی مەشقە سەربازییەکانی چڕکردەوە و ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا بڵاوەپێکرد، ئەمەش بووەهۆی توڕەکردنی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا