روسیا کونسوڵی ئۆکرانیا لە شاری سانت پترسبۆرگ دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس
ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا لەراگەیەندراوێكدا رایگه‌یاند، كونسوڵی گشتی ئۆکراینایان لە شاری سانت پترسبۆرگ له‌كاتی وه‌رگرتنی زانیاری نهێنی لەهاوڵاتییەكی روسی ده‌ستگیركردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی فیدراڵی روسیا ، روسیا لەشاری سانت پترسبۆرگ ، ئەلێکساندەر سوسونیوکی كونسوڵی ئۆكراینای له‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركردوه‌، كە سەرقاڵی وه‌رگرتنی زانیاری نهێنی و هەواڵگری بووە له‌ هاوڵاتیه‌كی روسی.

ئاسایشی فیدراڵی روسیا ئاماژەی بەوەداوە، چالاکییەکانی كونسوڵی گشتی ئۆکراینا دژە ڕوسیە و پێچەوانەی باری یاسایی کارمەندانی دیپلۆماسییە

باسی لەوەشكردووە ، كونسوڵی گشتی ئۆکراینا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سزا دەدرێت .

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دیپلۆماتەکارەکان لەو وڵاتەی کاری تێدا دەکەن مافی پارێزبەندیان هەیە، بەڵام لەکاتی پێشێلکردنی یاساکان و کاری سیخوڕی مافی مانەوە و پارێزپەندی لەدەست دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا