پۆڵەتیك پرێس:
جیهانگیر ئەحمەد كارگێڕی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی، لەم چاوپێكەوتنەی پۆڵەتیك پرێس باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكاتو دەڵێت: بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لێكەوتەی ئەو خۆپیشاندانەیە، كە لە ١/١٠/٢٠١٩ دەستیپێكردووە.
جیهانگیر ئەحمەد دەشڵێت: هەڵبژاردنی ئەم جارە فرە بازنەییە لەسەر ئاستی هەر پارێزگایەك چەند بازنەیەك دەبێتو یەكلانەكراوەتەوە هەر پارێزگاو قەزایەك چەند بازنە دەبێت.
باس لەوەش دەكات، كە قسە لەسەر ئەوە دەكرێت هەر كورسییەكی پەرلەمانی بازنەیەك بێت، هەر پاریزگایەك لە ٤ بازنە زیاتر نەبێت، كە زیانی بۆ كورد دەبێتو رێژەی كورسییەكانی كەمدەكات.