پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە نزیك دەبێتەوە، بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانیش یەكێك لە پێشنیازەكانی لیژنەكە دانانەوەی باجە لەسەر كارتی مۆبایل كە نزیكەی شەش مانگ لەمەوبەر حكومەت هەڵیوەشاندەوە.
سەعد عەواد توبی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لیژنەكەیان چەند برگەیەكی پڕۆژەی بودجەی هەمواركردووەتەوە، لەوانەش پێشنیازیانكردووە مۆڵەتی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتییەوە بدرێت بە فەرمانبەران و دەشتوانن لەو ماوەیەدا لە كەرتی تایبەت كاربكەن، بەڵام ئەگەر لەو ماوەیەدا فەرمانبەر بخوێنێت بڕوانامەكەی بۆ هەژمارناكرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو قەرزەی بانكی كشتوكاڵی دەیدات بە جوتیاران بە مەرجێك بڕەكەی لە 200 ملیۆن دینار كەمتر بێت، پێشنیازیان كردووە دانەوەی ئەو پارەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ دوابخرێت.
یەكێكی دیكە لە پێشنیازەكانی لیژنەی دارایی بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانە 63 ترلیۆن دینارییەكەی بودجە، دووبارە دانانەوەی باجە لەسەر كارتی مۆبایل، هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا ئەو باجەی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام جێگیركردنەوەی ئەو باجە پەیوەست دەبێت بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران.