پۆڵەتیک پرێس
هودا شەحاتە عەبد جەواد لە میسر خاوەنی درێژترین باڵایە لەجیهاندا و سێ ژمارەی پێوانەی کتێبی گینسی وەرگرتووە، لە تەمەنی 29ساڵیدا دوای ئازارێکی زۆر بەهۆی نەخۆشیەوە مرد.
میدیاکانی میسر ڕایانگەیاند، هودا شەحاتە لەم ماوەیەی کۆتایدا باری تەندروستی زۆر خراپ بووبوو، چونکە توشی نەخۆشیەکی درێژخایەن بوو بۆ ماوەیەک لە بەشی چاودێری چڕ مایەوە پاشان مرد.
هودا لە ڕۆژی 18ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو سێ ژمارەی پێوانەی لە کتێبی گینس وەرگرت، خاوەنی درێژترین قۆڵە بەشێوەیەک قۆڵی چەپی 24.3 سانتیمەترە، خاوەنی گەورەترین پێی خانمە پێی ڕاستی33.1 سانتیمەترە، هەروەها خاوەنی فراوانترین شانە کە 236.3 سانتیمەترە.