ئەم بابەتە 40 جار بینراوە
پۆڵەتیک پرێس
لە هەموو وەرزێکدا، چەندین مۆدێلی نوێی جانتای خانمان دروست دەکرێت، لە ئێستادا مۆدێلی جانتای شێوە خڕەو بە چەندین مۆدێل لە براندە جیاوازەکان دروست دەکرێت لێرەوە چەندین مۆدێلی نویی جانتای خانمانتان بۆ دەخەینە ڕوو
کلۆی یەکێکە لەو براندانەی مۆدێلێکی نوێی جانتای خڕی دروست کرد بە ڕەنگی سەوزێکی تۆخ، لۆگۆکەی بە ڕەنگی ئاڵتوونی یەکێکە لەو براندانەی زۆرترین داواکاری لەسەرە لە لایەن خانمان
چانێڵ براندە بەناوبانگەکەی جیهان ، جانتایەکی خڕی ڕەنگی سپی لەگەڵ پشتوێنێک بە زنجیری ڕەنگی ئاڵتونی دروست کردووە، کە ڕەنگێکی زۆر تایبەتە بۆ هاوین لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە خانمان داواکراوە
کریستیان دیۆر جانتایەکی دروست کردووە کە نوسینی ناوی براندەکەی لەسەر بەکار هێناوە لەگەڵ پشتوێنێکی چەرم بە ڕەنگی ڕەش، یەکێکە لەو براندانەی کە بە ڕاقیتی ناسراوە
کۆچ براندە نمونەییەکە چەند نمونەیەکی بە ڕەنگی کراوە دروست کردووە، ڕەنگی لۆگۆکەی بەپێی ڕەنگی جانتاکە گونجاندووە، ئەمساڵ یەکێکە لە مۆدێلە زۆر باوەکان