بەڤیدیۆ.. حەوت ئەسپ بۆماوەیەک بەفر دایاندەپۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی شەپۆلێکی بەفری بەهێز کە بەرزییەکەی نزیەکی سێ پێ دەبوو کێڵگەیەک لە باشووری هارت لە باکووری داکۆتا حەوت ئەسپی بۆماوەی زیاتر لە ڕۆژێک بە بەفر داپۆشران.

بەپێی ڕۆژنامەی”نیویۆرک پۆست” ئەو کێڵگەیە لە باکووری داکۆتا کە دەکەوێتە ناوچەی ستارک لە ئەمریکا بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی کە باریوە حەوت ئەسپی بە بەفر داپۆشیوە، دوای تەواوبوونی بەفرەکە ئەسپەکان بۆماوەی سێ ڕۆژ بەشێوەیەکی ناسروشتی تووشی لەرزین بوبوون کە کۆنتڕۆڵ نەدەکران.

هۆلی ویلسۆن باسی لەوەکرد کە شەپۆلی بەفربارینەکە باوەڕپێنەکراوبوو وتیشی:” زۆر زەحمەتە هەست بە بێدەسەڵاتی بکەیت و ئەو کارەی هەموو ژیانت بۆ تەرخان کردووە لەدەستت بڕوا، بەڵام دوای 24 کاتژمێر خۆشبەختانە هەموو بەفری سەر ئەسپەکان توانەوە، جەختی لەوەشکردووە دوای ئەو ڕووداوە ئێستا ئەسپەکان تەندروستیەکای باشیان هەیە، نان دەخۆن و دڵخۆشن.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا