عوسمان حاجی مەحمود: حزبی نوێمان پێك نەهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پێشوی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیكردەوە لە ئێستادا هیچ حزبێكی نوێیان دامەزراندبێت.

عوسمان حاجی مەحمود ئەندامی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تائێستا هیچ بڕیارێكیان لەبارەی پێكهێنانی حزب یان هەر فۆڕمێكی تری سیاسیەوە نەداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن باس لەوەكراوە، ئەوان لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێ و كەسانی خەمخۆر حزبێكی سیاسییان راگەیاندووە، بەڵام ئەوەی كە هەبووە گفتوگۆیەكی دوور و درێژی دۆستانە بووە و لە نێوان ئەوان و چەند كەسایەتیەك.

وتیشی، “ئەو گفتوگۆیانە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن بووە لەگەڵ دۆخی خراپی كوردستان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكان”.

سەبارەت بە پێكهێنانی حزبێكی سیاسی دیاریكراو جەختی لەوەكردووەتەوە، دروستكردنی هیچ حزبێك یاخود هەر فۆڕمێكی تری سیاسی هیچ جۆرە بڕیارێكی لەسەر نەدراوە.

لە ماوەی رابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە عوسمانی حاجی مەحمود لەگەڵ بەشێك لە سەركردەو كەسە ناڕازییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان حزبێكی سیاسی نوێی دامەزراندووە.

هاوكات باس لەوەشكرا، دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و شكستی گۆڕان تێیدا، عوسمانی حاجی مەحمود و چیای نەوشیروان مستەفا كۆبونەوەتەوە بۆ ئەوەی ناوبراو بگەڕێتەوە ناو بزوتنەوەو ئەركی رێكخەری گۆڕان بگرێتە ئەستۆ، بەڵام گفتوگۆكانیان بێ ئەنجام بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا