پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانیی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا وەكو قەوارەیەكی سیاسی دان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكوور و رۆژهەڵاتی سووریادا دەنێت و داوا لە حكومەتی هەرێمەكەیان دەكات پەیوەندیی لەگەڵیدا دروستبكات.
رۆژی چوارشەممە 20_10_2021 ، پەرلەمانی كەتەلۆنیا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایەك بەناوی (ئاوەدانكردنەوەی كوردستان) كۆبووەوە و بە 80 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 50ی نەخێر پڕۆژە یاسایەكەی پەسەندكرد.
پڕۆژە یاساكە لە لایەن چوار فراكسیۆنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا پێشكەشكرابوو، یاساكە وەكو قەوارەیەكی سیاسی، دان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكوور و رۆژهەڵاتی سووریادا دەنێت.
كەتەلۆنیا هەرێمێكی ئۆتۆنۆمییە و دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا بە گوێرەی دوایین سەرژمێریی فەرمی كە لە ساڵی 2019 كراوە، ژمارەی دانیشتووانی حەوت ملیۆن و 566 هەزار كەس بووە.