پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش هەفتەی رابردوودا و بۆ زیاتر لە 74 دۆلار بەرزبووەوە.
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2020، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 25 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.