پۆڵەتیک پرێس
زیپکە یەکێکە لە باوترین کێشەکانی پێست کە توشی هەرزەکار، کەسانی پێگەیشتوو و بەتەمەن دەبێتەوە، چەندین هۆکار هەیە بۆ دروستبوونی زیپکە، بەڵام زەیتی زیادە و تێکچوونی هۆرۆمۆن یەکێکن لە هۆکارە سەرەکیەکان.
ئەو خواردنانەی چارەسەری زیپکە دەکەن:
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک قەرنابیت، برۆکلی، خەیار، کاهوو، کەلەرم، بیبەر و سپێناخ ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی پێست هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و کاربۆهیدراتە سوودبەخشەکانیان تێدایە.
-میوە
میوەکان دژەئۆکسانن و ڤیتامینەکانیان تێدایە، دروستبوونی زیپکە کەم دەکەنەوە و یارمەتی تەندروستی پێست دەدەن.
-چەرەساتەکان
چەرەساتەکان ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە، بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆریان بۆ لەش هەیە بەتایبەتی پێست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەرێژەیەکی دیاریکراو بخورێت.
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی و ئی، چارەسەری کێشەکانی پێست و زیپکە دەکات.
-تەماتە
تەماتە یەکێکە لە باشترین خواردنەکان کە چارەسەری زیپکە دەکات، ڤیتامینەکانی تێدایە و زیپکە و شوێنەواری زیپکە کەم دەکاتەوە.