پۆڵەتیک پرێس
هەڵوەرینی قژ چەندین هۆکاری هەیە وەک، دڵەڕاوکێی، توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بۆماوەی یان لەگەڵ زیاد بوونی تەمەندا دەست پێدەکات.
هەندێکجاریش جگە لەو هۆکارانە سیستمی خۆراکی ناتەندروست هۆکارێکی دیکەیە بۆ هەڵوەرینی قژ، بۆ ڕێگری کردن لە هەڵوەرینی قژ و هەبوونی قژێکی بەهێز و جوان پێویستە سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرێت.
ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی و گەشەی قژ دەدەن و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن:
-ڤیتامین ئەی
ڤیتامین ئەی وەک ناسراوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی چاو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی قژ و گەشەکردنی، ئەو ماددە چەورانە بەرهەم دەهێنێت کە پارێزگاری پێستی سەر دەکات بە شێداری بمێنێتەوە.
-ڤیتامین سی
هەموو ڤیتامینەکان گرنگن بۆ گەشەی قژ، ڤیتامین سی دژەئۆکسانە ڕێگری لە تێکشکان و هەڵوەرینی قژ دەکات.
-زینک
ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەکردن و شێدارکردنەوەی قژدا هەیە، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-ئاسن
کەمی ئاسن نیشانەیەکی باوی کەم خوێنیە، کە هۆکارێکن بۆ هەڵوەرینی قژ، بۆیە لەش پێویستی بە ڕێژەیەکی تەواو ئاسن هەیە.
-هێلکە
هێلکە بیوتین و زینکی تێدایە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، کەلەرم، جەرجیر، سڵق، قەرنابیت، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن، چونکە ڤیتامینەکان، ئاسن و ترشی فۆلیکیان تێدایە.
-ماسیە چەورەکان
ماسیەکانی ماکریل، سەلەمون و تونە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن.
-ئاڤۆکادۆ
ئاڤۆکادۆ ڤیتامینەکان و ترشە چەوریەکانی تێدایە رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن.
-بادەم
ڤیتامینەکان و زینکی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگری کردنی هەڵوەرینی قژدا هەیە.
-فاسۆلیا
دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان، ئاسن و زینک، باشترە پێشتر زەرد بکرێت پاشان بکوڵێنرێت بۆ ئەوەی هەرس کردنی ئاسان بێت، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-گۆشتی سوور
دەوڵەمەندە بە ئاسن، پڕۆتین، ڤیتامینەکان و زینک.