بۆ دایکەکان زیانەکانی کورسی جوڵاوە بۆ مناڵ بزانە

پۆڵەتیک پرێس

کورسی لەرزیو (الهزاز) بۆتە پێداویستیەکی گرنگ، کە دایکەکان نزیکەی تا تەمەنی ٦مانگی بۆ مناڵانی بەکار دەهێنن، بە هۆی ئەوەی دەجوڵێتەوە یارمەتی هێورکردنەوەی منداڵەکە دەدات، بەڵام باشتر وایە پێش کڕینی هەر پێداویستیەکی منداڵان سود و زیانەکانی بزانین.

پێویستە دایکان ئاگادار بن کاتێک مناڵ دەخەنە ناو ئەم کورسیانەوە ئەم زیانانەی هەیە.

١-کاتێک بە گۆشەی ٣٠ بۆ ٤٥ پلە، منداڵەکەی بە ستونی تیادا دادەنێیت، ڕەنگە سەری بۆ پێشەوە بکەوێت و ڕێگە لە هەناسەدانی بگرێت.

٢-ئەو کورسیە هێزی ماسولکەکانی کەم دەکاتەوە.

٣-دەبێتە هۆی توشبوونی بە ئینزیلاق.

٤-منداڵە گەورەکان دەتوانن، بە شێوەیەکی توندوتیژ بەکاری بهێنن و زۆری بیلەرزێنن ئەگەر چاودێری نەکەیت.

٥-منداڵەکە زۆر ماندوو دەبێت پێش خەو لێکەوتن

٦-لە کاتی بێ ئاگایی دایک و باوکەکە، ئەو کاتەی منداڵەکە گەشەی کردووەو دەتوانێت بجوڵێت ڕەنگە بججوڵێت و زیانی پێ بگات.

٧-هەروەها ڕەنگە توشی هەوکردن ببێت، بە هۆی  ئەوەی بە هێزێکی زۆر جوڵێندراوە، ئەمەش لە تەمەنی ٣ ساڵیدا ئەنجامەکانی دەردەکەوێت.

سەرەڕای هەموو ئەمانە توشی چەند دۆخێکی تەندروستی نەخوازراو دەبێت وەک، تێک چوونی تەندروستی سینگ و شان ملی، هەندێک کاتیش کێشەی بیستن و بینیان بۆ دروست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا