باشترین خواردنەوە سروشتیەکان بۆ باشکردنی خەو

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک خواردنەوەی سروشتی هەیە کە دەتوانن یارمەتیدەرێکی باش بن بۆ خەو، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نایانەوێت دەرمان بەکار بهێنن بۆ باش کردنی خەویان.

شەربەتی گێلاس یەکێکە لە خواردنەوە باشەکان بۆ باش کردنی خەو، ڕێژەیەکی زۆر لە ترابتۆڤانی تێدایە، لەگەڵ ترشی ئەمینی،کە گرنگە بۆ بەرهەم هێنانی چەوری میلاتونین، کە خەوی مرۆڤ پستی پێ دەبەستێت، لە ڕۆژێکدا خواردنەوەی تەنها دوو پەرداخ بەسە، بۆ ئەوەی خەوێکی باشت هەبێت.

یەکێکیتر لە خواردنەوەکا چای گوڵە بەیبونە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەکاری بهێنیت، پێویستە چوار کەوچکی گەورە بکەیتە هەر کوپێک ئاوی شلەتێنەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕۆژانە یەکجار بەکاری بهێنیت، نیشانەکانی ئارەق کردنەوەی زۆر ناهێڵێت، هەروەها کاریگەری باش لەسەر پێست دروست دەکات، لە سەرمابوون دەتپارێزێت.

هەروەها جینسینگی هیندی، یەکێکە لە خواردنەوانەی کاریگەری هەیە بۆ هێور کردنەوە، یارمەتی جەستە دەدات هەست بە ئاسودەیی بکات، بە تایبەت ئەگەر لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە بۆ ١١ی شەو بخورێتەوە میلاتونینێکی زۆر بەرهەم دەهێنێت، کە خەو باش دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا