یەكێتی ئەوروپا هەڵوێستی لەبارەی سزای چالاكوانەكان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، لێپێچینەوەی ناڕاست و نا تەندروست بەرامبەر دەسگیركراوانی بادینان كراوە و مافی ڕا دەربڕین و دادگایەكی سەربەخۆ، یەكێكە لەمافە بنچینەیاكانی دیموكراتیەكان.”

مارتن هوز باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لە لایەن مەحكەمەی هەولێر دەرچووە و جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانانە شەش ساڵ زیندانی دەكرێن، كە لە مانگی پێنج دەستگیركراون، سەرەڕای ئەو ئیجرائاتە ناڕاست و ناتەندروستەی كە بەرامبەریان كراوە لەلایان نەتەوەیەگرتووەكان ئاماژەی پێ كراوە.

ئەوە هاتووە، مافی ڕا دەربڕین و مافی رۆژنامەوانی و هەروەها دادگایەكی سەربەخۆ یەكێكە لە مافە بنچینەیاكانی سەرەتایەكانی دیموكراتیەكان.

رۆژی یەكشەممە دادگای پێداچونەوەی هەرێم جارێکی دیکە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی پێنج دەستگیرکراوەکەی بادینانی پەسەند کرد.

لەڕۆژی 16ی شووباتی ئەمساڵ دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر لە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید ، گوهدار زێباری‌ و هاریوان عیسا) ی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا