یەكێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر روسیادا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریاندا سزای نوێ بەسەر روسیادا بسەپێنن ئەوەش بەهۆی دەستگیركردنی سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتە.

جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی دەستگیركردنی سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی روسی ئالێكسی ناڤالنی یەوە بەكۆی دەنگی ئەندامانی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بڕیاری سەپاندنی سزایان بەسەر روسیادا دەركردووە.

ئاماژەی بەوەكرد كە روسیا دۆخی خۆسەپاندنی پەیڕەو دەكات و لە یەكێتی ئەوروپا دووركەوتوەتەوە.

بۆرێل جەختی لەوەكردەوە، كار بۆ برەو بەمافەكانی مرۆڤ و مافە سیاسی و مەدەنییەكان لە روسیا دەكەن،سزاكانی یەكێتی ئەوروپاش زیاتر روبەڕووی ئەو كەسانە دەكرێتەوە كە كاریان بۆ دەستگیركردنی ناڤالنی كردووەو سزاكانیش لەئێستاوە جێبەجێ دەكرێن.

رۆژی 17ی مانگی رابردو ئەلێكس ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی روسیا لە فڕۆكەخانە دەستگیركرا، هاوكات زیاتر لە دوو هەزار 500 كەس لە ئەندامی حزبەكەشی دەستگیركران ئەوەش كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی روسیاو دەرەوە دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا