ژمارەیەك هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان لە هەولێر دەست لە كاردەكێشنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان لە هەولێر و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەكۆی هەولێر دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان لە بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند بەهۆكاری ئەوەی “دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان ، بڕیاڕ بە دەستانی گۆڕان بە بەرنامە دەیانەوێ گۆڕان لەسەر ڕێچكە ڕاستەكەی خۆی لابەرن”.

لە دەقی نامەی دەست لە كاركێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانەدا هاتووە: سەرەڕای رەخنە و ئاگادار كردنەوەكانی جەماوەر و كادیرە دڵسۆزەكانی و بەشێك لەسەركردایەتیەكەی بۆ بڕیار بە دەستانی گۆڕان، كەوا بەشدار نەبن لەم حكومەتە فاسید وگەندەڵە و لەبەرەی خەڵكدا بمێنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوانە گوێیان نەگرت و بە بیانووی ئەنجامدانی چاكسازیەكی درۆینە چوونە بەرەی گەندەڵكارانەوە و ئەو هەموو جەماوەر و كادیرە دڵسۆزەیان بە گۆڕانەوە نەهێشت، ئیحراجی لای خەڵكیان كردین، سەرەڕای ئەوانە هەڵمەتێكی دەڕپەڕاندنی كەسە دڵسۆزەكانیان لە گۆڕان دەست پێكرد.

دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانە:

ئێمە لەدوای ١٢ساڵ لە كاركردن لە بزوتنەوەی گۆڕان، وەك هەڵسوڕاوانی دیاری شاری هەولێر و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەكۆی هەولێر كە پێكهاتووین لە بازنە و ستافی بازنەكانمان تاكو بنكە و وێستگەوانەكان لە مەكۆی قەزای هەولێر و بەشداری سەرەكیمان لە هەموو چالاكیەكی رێكخراویی ، سیاسی، كارگێری، جەماوەری كردووە

لەم پێناوە زیانی مادی و مەعنەویمان كردوە، تا زیندانی و ئازاردانی جەستەیی جێگایی شانازیمان بووە بۆ رێبازێك خۆمان بە ویستی ئازاد هەڵمان بژاردوە.

هەڵسوڕاوانی ڕازی و ناڕازیی گۆڕان جەماوەری سەربەرزی گۆڕان، وەك ئاگادارن دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان ، بڕیاڕ بە دەستانی گۆڕان بە بەرنامە دەیانەوێ گۆڕان لەسەر ڕێچكە ڕاستەكەی خۆی لابەرن، بیكەن بە دوكانی سیاسی كۆمپانیا چونكە لە سەرەتادا سەرەڕای رەخنە و ئاگادار كردنەوەكانی جەماوەر و كادیرە دڵسۆزەكانی و بەشێك لەسەركردایەتیەكەی، كەوا بەشدار نەبن لەم حكومەتە فاسید وگەندەڵە و لەبەرەی خەڵكدا بمێنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوانە گوێیان نەگرت و بە بیانووی ئەنجامدانی چاكسازیەكی درۆینە چوونە بەرەی گەندەڵكارانەوە و ئەو هەموو جەماوەر و كادیرە دڵسۆزەیان بە گۆڕانەوە نەهێشت ئیحراجی لای خەڵكیان كردین، سەرەڕای ئەوانە هەڵمەتێكی دەڕپەڕاندنی كەسە دڵسۆزەكانیان لە گۆڕان دەست پێكرد.

وا دوای تێپەربوونی دوو ساڵ بەسەر ئەم بەشداریە فاشیلانە، ئێستاش كوێرانە بەرگری لەو هەڵە دەكەن كە كردیان.

بۆیە لێرەوە ئێمە ئەم خاڵانە بە پێویست دەزانین باسی بكەین

بە ٣٠ی ساڵی حوكمڕانی یەكێتی و پارتی نەیانتوانی بەقەد گۆڕان خەڵك نائومێد بكەن.

بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت بەشدارە و شەرعیەتی بە دەسەڵاتی جێبەجێكاری داوە خۆی كرد بە شریكی سی ساڵ دزی و گەندەڵی،
سەرەڕای بەشداریكردنی گۆڕان بۆ چاكسازی و چاكردنی دۆخی خەڵك بەڵام بەداخەوە بەشێكی بەرپرسانی حزبی حكومی گۆڕان بێ دەنگن لە ئاست ئەو هەموو گەندەڵیەی دەكرێت لەبەر چاویان.

لە ئاستی كاری رێكخراوەی لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٨ زۆربەی ئۆرگانەكانی گۆڕان شەرعیەتان لە دەستدا بە هۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنە ناوەخۆیەكان كە داواكاری زۆربەی هەڵسوڕاوان بوو بۆ بەسەركردایەتی گۆڕان سەرەڕای ئەوە هاتوون لە ئێستادا بۆ هەڵبژاردنە ناوەخۆیەكان بە نادەستوری و ناشەرعی كۆمەڵێك بازنەو رایەڵەی وەهمیان دروستكردوە بۆ دەرچواندنی كەسانێك كە كۆیلە و دەستەمۆی خۆیان بن بۆ ئەوەی دەنگی ئازاو ناڕازی نەهێڵن لە بەردەمیان.

ئێمە وەكو بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەكۆی هەولێر دەستلەكاركێشانەوەی خۆمان ڕادەگەینین لە بزوتنەوەی گۆڕان بەتەواوی ستافی بازنەكان و بەشێك لە هەڵسوڕاوانی شاری هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا