خشتەی نوێی موچە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی موچەی بۆ مانگی ئایار بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش سبەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بڕیارە سبەی دووشەممە 31ی ئایار موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بە لێبڕینی 21%دابەشدەكرێت .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە بۆ رۆژی سێشەممە 1ی حوزەیران موچەی هێزەكانی زێرەڤانی لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا بۆ مانگی ئایار موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان و وەزارەتی تەندروستی دابەشكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا