وادەی گەشتنی ڤاكسینە چینیەكە بۆ هەرێم ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی ڤاكسینە چینییەكە دەگاتە هەرێم و بێ بەرانبەر دەدرێتە ئەو كەسانەی لە ئێستادا پێویستیان پێیەتی.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بڕیارە لە ئەمڕۆ و سبەی بەشە ڤاكسینی هەرێم بگات، ئەو ڤاكسینەش هەموو هاوڵاتییەك دەتوانێت بەكاری بهێنێت.

وتیشی، “پێش ئەوەی هیچ نیشانەیەك لە هاوڵاتیەكە دەربكەوێت دەبێت ڤاكسینەكە بەكار بهێنێت، واتە ڤاكسین بۆ كەسێك پێویست نییە كە توشبوبێت و چاكبوبێتەوە”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجەشەوە 31 بنكەی تەندروستی ئامادەكراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن ڤاكسینەكە وەربگرن، وەرگرتنی ڤاكسینەكەش بێ بەرانبەرە، چاوەڕوانیشدەكرێت لە هەفتەی داهاتوو تا دە رۆژی داهاتوو ڤاكسینەكەی بەریتانیاش بگات.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی یەك شەممە 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن چینەوە بەدیاری درا بەعێراق‌و بڕیارە لەو بڕەش پێنج هەزار ژەم بدرێتە هەرێمی كوردستان، هاوكات لەو ژمارەیەش هەزارو 100 ژەمە ڤاكسینی بەر سلێمانی دەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا