وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوو پۆستی سەرۆکی زانککۆی حکومی ڕادەگەیەنێت و هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانونی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پۆستەکان بریتین لە پۆستی سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکیەکان.

ڕوونیکردەوە، ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت ئەوانیش، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.

جەختیکردەوە، ئەو کەسەی کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.

ئاشکرایکرد، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 14/12/2023 ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت و هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێت (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕبکاتەوە.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdgszHgTXt0dRlNBOuhdm7JgfZ4AgjIcwqXo5PZpkamV-MLVw/viewform?fbclid=IwAR2-2npvJkfxYVmxtrGUOW8wCN7uiRBtRFTLVOpUUawvoB0L0hM4KkefhQw

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا