یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

میدیای سعودیە بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای سعودیە، سبەی چوارشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ ی ئایاری ٢٠٢١، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

هەر لەوبارەیەوە، وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە تەواوكاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ ی ئایاری ٢٠٢١، یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا