“كەیسی سزادراوانی بادینان سیاسیە نەك یاسایی”

پۆڵەتیك پرێس

لە روونكردنەوەیەكدا ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە دراونەتە پاڵ 29 پەرلەمانتاری كوردستان و رایدەگەیەنێت، ئێوە ناتوانن خۆتان لەو راستیە ببوێرن كەدۆسیەی سزادراوانی بادینان دۆسیەیەكی سیاسیە و (لەم ووڵاتە نەدادگا سەربەخۆیە و نە یاسا سەروەرە و نەهاوڵاتیان دەرفەتی یەكسانیان هەیە بەرامبەر یاسا و نەسەرجەم دادوەران لە سەر بنەمای لێوەشاوەیی دانراون) بەڵكو هەندێك لەوانە بەئۆكەی و تەزكیەی حزبی، خەڵاتی بوون بەدادوەریان پێدراوە.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا ئەبوبەكر هەڵەدنی دەڵێ: بۆ یاداشتی29 پەرلەمانتار لەسەر دۆسیەی سزادراوانی بادینان كۆمەڵێك تۆمەت دراوەتە پاڵ ئەو پەرلەمانتارانە كەبەندە یەكێكم لەوان كە بەشانازیەوە واژۆی ئەو یاداشتەم كردووە و بە(دەستوەردان لە كاروباری دادگا، نمایشكردنی شانۆگەری، موزایەدەی سیاسی، نادەستووری و نایاسایی، بێدەنگی لە ئاستی هەندێ پێشێلكاری سلێمانی)تۆمەتبار كراوین.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئێمە پەرلەمانتاری كوردستانین بە هەموو دوعایەك ناڵێین ئامین و گەندەڵی وبڕینی قوتی خەڵك بشەرعێنین، جگە لە ویژدان وخودا وخەڵكی خۆمان قەرزاری كەس نین تا ئیشمان سەر لە قاندن و ئەشهەدو بیلا كردن بێت بەهەق و ناهەق.
جەختیش دەكاتەوە بەڵێ دۆسیەی سزادراوانی بادینان بەم مامەڵە تەنگە نەفەسیە حزبیە بۆتە بار بۆسەر ناوو ناوبانگی هەرێمەكەمان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و هەموو ئازادیخواز و هەقویستێك ئەو بریارە سیاسیە ناڕەوایە ڕەتدەكاتەوە.

29 پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان نامەیەكیان ئاڕاستەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم كردووە و داوای پێداچونەوە بە بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم و ئازادكردنی سزادراوانی بادینان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا